حەشدی شەعبی هەڵوێستی نوێی لەبارەی ململانێی ئەمریكا و ئێران دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان بەشداریی تێدا ناكەن و هەر پێكدادانێكیش لەنێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی لێ دەكەوێتەوە.
ياسر عيساوى، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی حەشدی شەعبی بۆ (RT)ى رایگەیاندووە، هەڵگیرسانی هەر جەنگێگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی بۆ عێراق و ناوچەكەش لێ دەكەوێتەوە و دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەكە تێكدەدات كە دەرفەتی كۆتايى پێهێنانی كەم دەبێت.
وتيشى، حەشدی شەعبی لەپاڵ ئەو لایەنە دەوەستێت، كە لەسەر حەقە و ئەمریكاش لایەنی دەستدرێژیكارە، بەڵام حەشد بەشداری لە هیچ شەڕێكی نێوان ئەو دوولایەنە ناكات.
راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی بەشداری ناكات لە هەر جەنگێك، كە لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا هەڵبگیرسێت، بەڵكو تەواوی حەشدی شەعبی بێلایەن و بێدەنگ دەبێت، چونكە فراوانبوونی ململانێكە دۆخی ناوچەكە تێكدەدات.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر ڕژێمی ئێران بكەوێت ئەوا هیچ كەسێك نییە بەرامبەر بە ئیسڕائیل بوەستێتەوە و ئەوكاتەش تەل ئەبیب پلانەكانی، كە ڕایگەیاندووە جێبەجێی دەكات لە نیلەوە تاكو فوڕات.
عيساوى دەشڵێت: سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سووریا و ئێران لە ئەمنییەتی تەواودان، بە سەرباز و ئامێری پێشكەوتوو پارێزراون و سوپا و گرووپەكانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوورەكان جێگیرن.
