دامەزراوەی پەی ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان، 22%ـی بەڵێنەكانی پارتی جێبەجێكراون، یەكێتی 7% و نەوەی نوێش هیچ، هاوكات ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل كە دوو حزبی نوێن و لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشداریان كرد، 421 بەڵینیان داوە
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بەناونیشانی “بەڵێنی زۆر و بێ كرداری حزبەكان” بڵاویكردەوە، ئەو بەڵێنانەی كە لایەنە سیاسیەكان لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان لە 2018 داویانە بریتی بوە لە 716 بەڵین، كە تەنها 33ـیان جێبەجێكراوە و 79ـی كاری لەسەر دەكرێت و 604 بەڵێنیش جێبەجێ نەكراوە.
پارتی 62 و یەكێتی 181 بەڵینیان داوە كە هەریەكەیان تەنها 14یان جێبەجێ كردووە بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی پەی، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان، پارتی 62 بەڵینی داوە كە تەنها 14 جێبەجێكراون و 14ـی دیكەش كاری لەسەردەكرێت و 34ـیان جێبەجێ نەكراون. هەروەها یەكێتی 181 بەڵێنی داوە كە 14ـی جێبەجێكراون، 17ـی كاری لەسەردەكرێت و 150 بەڵێنی دیكەی یەكێتێش جێبەجێ نەكراوە.
گۆران لە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان 228 بەڵێنی داوە، تەنها 2 بەڵین جێبەجێكراوە و 5 بەڵێنش كاری لەسەركراوە و 221 بەڵێنیشی جێبەجێ نەكراون. نەوەی نوێش لە 50 بەڵێن، هیچیان جێبەجێنەكراون. یەكگرتوش لە 126 بەڵین، 104ـی جێبەجێ نەكرا و كۆمەڵیش لە 69 بەڵین، 45 بەڵینی جێبەجێ نەكراوە.
پارتی 22%ی بەڵێنەكانی جێبەجێ كراون، یەكێتی 7% و نەوەی نوێ هیچ ئەوەشی خستەڕو، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان، 22%ـی بەڵێنەكانی پارتی جێبەجێكراون، یەكێتی 7%، گۆڕان 0.9%، یەكگرتو 0،8%، كۆمەڵیش 2،9% بەڵێنەكانی جێبەجێكراوە و نەوەی نوێش هیچ بەڵێنێكی جێبەجێ نەكردوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی پەی، ئەو بەڵێنانەی كە لایەنە سیاسیەكان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كورستان لە 2024 داویانە، بریتی بوە لە 587 بەڵین، كە 531 بەڵێنی جێبەجێ نەكراوە.
باسی لەوەشكردوە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كورستان، پارتی 155 بەڵینی داوە كە 133ـیان جێبەجێ نەكراون و 85%ـی دوبارەبون. هەروەها یەكێتی 181 بەڵێنی داوە 174 بەڵینی جێبەجێنەكراوە و 96% دوبارەبون. گۆڕان 75 بەڵینی دا و 70 جێبەجێنەكران كە 93% دوبارەبون.
نەوەی نوێ 75 بەڵێنی داوە و هیچیان جێبەجێ نەكراون دەشڵێت، “نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەم 75 بەڵێنی داوە و هیچیان جێبەجێ نەكراون و سەرجەم بەڵێنەكانیش دوبارەبوون. یەكگرتوو لە 55 بەڵین، 52ـی جێبەجێ نەكراون و كۆمەڵیش، 84 بەڵینی داوە و 65 بەڵینی جێبەجێ نەكراوە و 77% دوبارە بووە. كە بەكۆی گشتی 90% بەڵینەكان دووبارەبون.
لەبارەی ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل كە دو حزبی نوێن و لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشداریانكرد، 421 بەڵینیان داوە، كە هەڵوێست 143 بەڵینی دواوە و بەرەی گەلیش 278 بەڵینی داوە.
