چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە رووداوەکەی لالەزار شێخ جەعفەر سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد

سەیرکراوە: (5.7K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بێت، ە دیدارێکدا پێشهاتە سیاسییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، کاری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی تاوتوێکران.

هەروەها شێخ جەعفەر جەختی لە درێژەپێدانی سیاسەتی مام جەلال کردووەتەوە بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و وتی، “پێویستە هەموو ئۆرگانەكانی یەکێتی هاوكار و هەماهەنگبن لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانیان”.

ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,890 📊 Click Here