هەینی. ئازار 6th, 2026

رێگەی نێوان هەولێر و بەحرکە کرایەوە

سەیرکراوە: (7.2K)

_

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێگای نێوان هەولێر و بەحرکە دەکرێتەوە و چەند ڕۆژێکی دیکەش ڕێگای خەبات-هەولێر دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتیان. ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی 6ـی 7ـی 2025، رێگەکە لە بەرزەپردی شەقامی 120 مەترییەوە بە ئاراستەی بەحرکە داخرا و دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی کرا. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 8ـی 2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کردنەوەی رێگەی هەولێر – بەحرکەی راگەیاند، کە پێشتر بە مەبەستی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی داخرابوو و وتی، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی بە یەکتر بەستنەوەی شەقامەکانی 100 مەتری و  120 مەتری بە ئاراستەی هەولێر بوو، قۆناخی دووەمی پڕۆژەکەش نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی بە یەکتر بەستنەوەی شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری بوو کە دەبێتەوە سووڕانەوەی یەکەم تاوەکو بەرزەپردەکەی شەقامی 150 مەتری.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە نزیکەی پێنج کیلۆمەترە و  گوژمەی ملیارێک و 900 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی تەرخانکرابوو. 
 
بە وتەی ئومێد خۆشناو، رێگەکە بە تەواوی هێڵکاری بۆ کراوە و شۆفێران دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بکەن، ئەو رێگەیە دەبێتە بەشێکی دیکە لە میکانیزمی کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی ناوشار.

“لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە بە گوژمەی دوو ترلیۆن و 300 ملیار دینار، پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێکراون و بێگومان ئەم ساڵ و ساڵانی داهاتوو، ژمارەیەک لەو پڕۆژە ستراتیژییانە دەبنە بەشێکی گرنگ لە گەشەسەندنی شارەکەمان.” وەک ئومێد خۆشناو ئاماژەی پێدا.

ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 1,256 📊 Click Here