چوارشەممە. نیسان 22nd, 2026

سودانی:کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر کرا

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دۆخی ئابووری عێراق بەباشترین ئاست ناوزەند دەکات و دەڵێت”کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر کرا”.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسدا، دڵنیایی دایە هاووڵاتییان سەبارەت بە دۆخی دارایی وڵات.

سوودانی ڕایگەیاند، ڕەوشی دارایی و ئابووری عێراق لە باشترین ئاستیدایە، و پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆک وەزیران باسی لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر کرد و دووپاتی کردەوە کە “گرفتی نەوتی هەرێمی کوردستانیان دوای چەندین ساڵ چارەسەر کردووە.”

سەبارەت بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سوودانی جەختی کردەوە کە هەرچەندە کێشەی داهاتی نانەوتی لەگەڵ هەرێمدا ماوەتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت، بەڵام ئەم کێشەیە کاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت و مووچە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 1,499 📊 Click Here