سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەكردنی بەنزین و نەوتی سپی دا و جەختدەكاتەوە، كە بەرهەمی ناوخۆ گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی و دەڵێت: ئەوەی زیادەش بێت لە ناوخۆ هەناردەی دەرەوەی دەكەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە 4-11-2025، بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە بە وەستاندنی هاوردەکردنی بەنزین، نەوت و غاز و بۆ لەمەودوا پشت بە بەرهەمهێنانی ناوخۆ دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، فه‌رمان كراوه كه ئه‌و بڕه به‌نزینە یاخود نه‌وتی سپیه‌یه زیاد ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی میكانیزم و كۆنتڕڵی تایبه‌ته‌وه، ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنیان بكه‌ن.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا، چەند پاڵاوگەیەکی نەوتی نوێ کراونەتەوە بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ لە بەنزین، نەوت و غاز و لە رێگایەوە پێداویستییەکانی ناوخۆی پڕ بکرێتەوە و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕابگرێت.











Leave a Reply