هەینی. ئازار 6th, 2026

سودانی‌ دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ پیرۆز ده‌كات

سەیرکراوە: (5.7K)


نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه كه ئهمڕۆ شهممه محهمهد شهیاع سودانی سهرۆك وهزیران پیرۆزبایی له پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بهبۆنهی 79 ساڵهی دامهزراندنییهوه.

نووسینگهكهی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهداوه كه “له بروسكهیهكی پیرۆزباییدا كه ئاراستهی مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، سودانی خهباتی پارتی و رۆڵی سهرهكی لهگهڵ هێز و لایهنه نیشتیمانییهكان له رهوت و لایهنه جیاوازهكان له بهرهنگاربوونهوهی دیكتاتۆریهت و بهشداریكردن له بنیاتنانی عێراقێكی نوێی دیموكراسی وهبیرهێنایهوه”.

راشیگهیهندراوه كه سودانی جهختی له “گرنگی بهردهوامی ههوڵهكان كردهوه بۆ پاراستنی ئهو دهستكهوتانهی كه بۆ ههموو رۆڵهكانی گهلهكهمان بهدهست هاتوون”.

ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 599 📊 Click Here