هەینی. ئازار 6th, 2026

سێیەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

سەیرکراوە: (1.2K)

دوای پێنج کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەردەوامی ناردنیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات، سێیەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە گەیشتنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانە 14 تووشبووی تالاسیمیایە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان و مانەوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و بەخۆشحاڵیەوە گەیشتنەوە ماڵەکانی خۆیان.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند بەسوپاس و دەستخۆشی زۆرەوە بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوا بە پەرۆشی و پاڵپشتیان ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستیەی حکومەتی هەرێم سەرکەوتووانە دەستیپێکردووە و بەردەوامە و ئومێد و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی خستۆتە ناو سەدان خێزان.

وتیشی: زیاتر لە 172 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات بوون بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی لە کوردستان، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراو.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، لەڕۆژانی داهاتوودا کاروانی شەشەم کە لە ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان پێکدێت، بۆ هەمان مەبەست بەڕێ دەکرێن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here