چوارشەممە. مارس 13th, 2026

دەرهێنەری زنجیرە دراماى “تاران” بە مردوویی دۆزرایەوە

2CW9EA5 TEHRAN, Niv Sultan, (Season 1, ep. 101, aired Sept. 25, 2020). photo: ©Apple TV+ / Courtesy Everett Collection
سەیرکراوە: (1.4K)

دەرهێنەری زنجیرە درامای (تاران) کە باسی سیخوڕێکی ئیسرائیلی دەکات لە ئێران و کاری بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد دەکرد بە مردوویی لە یۆنان دۆزرایەوە.

پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، تەرمـی دانا ئیدن، بەڕەچەڵەك ئیسڕائیلی تەمەن 52 ساڵ و دەرهێنەری زینجیرە درامای (تاران) لە ناو ژوورەکەیدا لەهۆتێلێکی ئەسینای پایتەختی یۆنان دۆزراوەتەوە.

پۆیسی یۆنان هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ئەکتەرەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردوە، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

بەپێی هەواڵی (سکای نیوز) دانا ئیدن-ی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری زنجیرەی “تەهران”، بە مەبەستی وێنەگرتنی وەرزی چوارەمی زنجیرەكە لە یۆنان بوو، بەڵام دوێنێ یەك شەممە بە مردوویی لەناو ژوری هۆتێلێكدا لە ئەسینا دۆزرایەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كەسوكاری دانا ئیدن-ی ئیسرائیلی، رۆژی مردنەكەی چەندین جار هەوڵیانداوە پەیوەندی پێوەبكەن، بەڵام هیچ وەڵامێكی نەبوو، هەربۆیە پۆلیسیان ئاگاداركردەوە تا بەدواداچون بكرێت.

كۆمپانیای پرۆدەكشنی دۆنا و شولا، كە بەرهەمهێنەری زنجیرەكەی دانا بون، داوادەكات، “خەڵكی بڕوا بە پروپاگەندە و دەنگۆ ناڕاستەكان نەكەن كە لەبارەی مردنی ئەو دەرهێنەرە بڵاودەبێتەوە، هەموان چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەن”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 111 📊 Click Here