هەینی. ئازار 6th, 2026

سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی
دەرچووە

سەیرکراوە: (4.3K)

لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، لە سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە بازگەکان و شاری سلێمانی جێگیرکراون.

دوای بەدواداچوونی، سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بەی راگەیاند، “بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە، هێزێکی زۆری ئەمنی لەلای لالەزار جێگیرکراوە”.

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکاری دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی-یان ئاشکرانەکردووە.

هەروەها لە سەرەتادا چەند میدیاکی پارتی وا بڵاویانکردەوە کە بڵاوە پێکردنی ئەو هێزانە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەمنییەوەیە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بەی راگەیاند، “ئەو هێزەی هەیە هیچ پەیوەندی بەئاڵوگۆڕی پۆستی ئەمنییەوە نییە”.

ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 2,490 📊 Click Here