سەیرکراوە: (864)
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی داخستنی شەقامی 60 مەترییەوە ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ئەنجامدانی (ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر) لە کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 1:00 دوانیوەڕۆ شەقامی 60 مەتری ئاراستەی ناوەوە سەرتاسەری دادەخرێت”.
ئاماژە بەوەکراوە، “ئاراستەی دەرەوە کراەوەیە و خاڵێ دەستپێکی ماراسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەستپێدەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات”.
هاتووچۆی هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەکات تاکاتی ماراسۆنەکە تەواو دەبێت شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.
