عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی دەستپێكرد

سەیرکراوە: (1.1K)

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق تەواوبونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی خانەنشینی بۆ مانگی11ی ئه‌مساڵ ڕاگەیاند و داوا لە مووچەخۆران دەكات سەردانی بانکەكان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

بانکی ڕەشید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای لە سەرجەم به‌شداربوانی بانكه‌كه کردوە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی لق و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی خەرجکردنی خانەنشینی بۆ مانگی11ی ئه‌مساڵ تەواو كراون و خانەنشینان دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی 2025 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه، كه تائێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 9و 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و مووچانه دیاری نه‌كراوه.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 3,130 📊 Click Here