چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

عەلی حەمەساڵح: پێویستە حکومەتی هەرێم نرخی بەنزین دابەزێنێت و نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دابەش بکات

سەیرکراوە: (5.8K)

عەلی حەمەساح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: “پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەبارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین

لە ئێستادا بەپێی ڕێککەوتن؛ حکومەتی عێراق لە نەوتی بەرهەمهێندراوی کوردستان؛ بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ دەداتە حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەرێمیش لە هەردوو پاڵاوگەی کارو لاناس دەیپاڵێوێت.

ڕۆژانە نزیکە 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین و نزیکەی 2 ملیۆن لیتر گازوایل بەرهەمی هەیە، جگە  لە نەوتی سپی و نەوتی ڕەش…. 

حکومەتی هەرێم ڕەتی کردبووەوە کۆی نەوتەکە بدات، لەبەرامبەردا وەک شارەکانی دیکەی عێراق سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بدرێت (بەنزین 450 دینار و نەوتی سپی 30 هەزار)، وتبووی: ئەمە دەسەڵاتی خۆمانە.

کەواتە: پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت.

عەلی حەمە ساڵح

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 2,423 📊 Click Here