عەلی زەیدی لە بڕیارەکە پاشەکشە ناکەین

سەیرکراوە: (9)

“ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، زەیدی پێشوازی لە كۆمەڵێك لە شێخی هۆزەكان و پیاوكاقوڵ و ریشسپیان كرد، دووپاتی لە شانازیكردنی بە هۆزەكان كردەوە و ئەوانی بە چەترێكی كۆمەڵایەتی وەسف كرد كە توانست و سەركردە پێشكەش بە دەوڵەت دەكەن.” “روونی كردەوە، حكوومەت سورە لەسەر پاڵپشتیكردنی هۆزەكان وەك قەوارەیەك كە هەر لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و لە سەختترین دۆخەكاندا پاڵپشتییان لە بوونی كردووە” “ئاماژەی كرد كە حكوومەت سوورە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەیە هێشتنەوەی چەك لای دەوڵەت و رێگەنەدان بە پێشێلكردنی دەسەڵاتی یاسا و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پتەوكردنی هێزی عێراق و سەروەرییەكەی و كرانەوە بەرەو بنیاتنانی پێوەندیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ عێراق، كە هەمووی پرەنسیپن و مەرجەعیەتی باڵا بانگەشەی بۆ كردوون.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 269 📊 Click Here