فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە. سێنتکۆم: ئاگاداری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی وزەهەڵگری ئەمەریکین لە جۆری KC-135، رووداوەکە لە رۆژئاوای عێراق روویداوە و فڕۆکەوانەکان سەلامەتن. فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: “فڕۆکەیەکی جۆری KC-135ی سووتەمەنیهەڵگر لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەیەکی دیکە لە ئاسمانی عێراق کەوتووەتە خوارەوە.” ڕاشیگەیاند: “ڕووداوەکە لە ئاسمانی دۆستانەدا ڕوویداوە و فڕۆکەکە لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتووەتە خوارەوە. ئەو فڕۆکەیەی سووتەمەنیشی بۆ تێکراوە، بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 586 📊 Click Here