قوباد تاڵەبانی: گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە

سەیرکراوە: (913)

قوباد تاڵەبانی ڕِایگەیاند، گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە و کام لایەنیش دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

ئەمرۆ سێ شەممە قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێکتەری گەنجانی پارێزگای هەولێرڕایگەیاند، گەنجان بیریان تیژە و زۆر قوڵتر و دوورتر دەڕوانن.

دەشڵێت: “ئەگەر کێشەی مووچە و بودجە هەیە، ئەگەر کێشەی دامەزراندن و کێشەی بێکاری هەیە، ئەگەر کێشەی نادادپەروەری و کێشەی جیاوازیدانان لەنێوان خەڵکدا هەیە، گەنجان زۆرباش دەزانن سەرچاوەی ئەو کێشانە چین و کێ دروستی کردوون”.

ئاماژەی بەوەشدا، “گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە و کام لایەنیش دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. زۆرباش دەزانن کام لایەن بە بیری و ڕۆحییەتی گەنجانەوە کار دەکات و لە خەمی داهاتووی گەنجاندایە.

قوباد تاڵەبانی داوای لە گەنجان کرد “هەتا دەرفەت ماوە لەگەڵ هەموو ئەو گەنجانە بکەونە گفتوگۆوە، کە هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و هانیان بدەن بۆ بەشداریکردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە یەکێتی حیزبی گەنجانە و خەون و ڕوئیای گەنجان، خەون و ڕوئیای یەکێتیشە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 1,520 📊 Click Here