نوێنەری مامۆستایانی لادراو لەبارەی دانانەوەیان لەە ناوەندەکانی خوێندن زانیاری ئاشکرا کرد و دەڵێت”بەڵینی زەمینە سازی و ئامادەسازییان بۆ کردووین بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر دانانەوەمان”.
شاباز ناسر، نوێنەری مامۆستایانی لادراو لە سلێمانی، بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 150 مامۆستای لادراو لەبەردەم ئەنجووومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان کە دانانەوەیانە لە ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر ڕاسپاردەی یەکێتی (مامۆستایانی کوردستان ــ لقی سلێمانی)، و لە ڕێگەی لقی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانی، پەیوەندیمان پێوەکراوە لەسەر میدتۆدی کارکردن بۆ مامۆستا لادراوەکان لە سلێمانی و دەوروبەری، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە مامۆستایانی لادراو دووچاری هاتوون.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ بەرواری ١٧/٩/٢٠٢٥ بەندە لەگەڵ م.علی لەسەر ڕاسپاردەی یەکێتی (مامۆستایانی کوردستان ــ لقی سلێمانی)وەک نوێنەری مامۆستایانی لادراو سەردانیانمان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و کارکردن و بە دواداچوون لە سەر کەیسی مامۆستایانی لادراوی پەروەردە.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی لادراو جەختیشیکردەوە، کۆبوونەوەکە بەرهەمداربووە و بەڵینی زەمینەسازی و کارئاسانییان پێداوین کە کار لەسەر کەیسی لادراوان بکەن و زەمینەسازی بۆ بڕەخسێنن لە ئەنجوومەنی پەروردەکان و وەزارەت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بەرەو خستەڕووی داواکەمان بەمەبەستی چارەسەری کۆتایی لەلایەن پەروەردەوە.
