سێشەممە. ئازار 10th, 2026

لە تەلارێکی چوارقوڕنە ئاگر کەوتەوە و کافتریایەک سووتا

سەیرکراوە: (1.4K)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە نهۆمی دووەمی تەلاری دۆڤەر لە چوارقوڕنە کەوتەوە و زیانی مادی زۆر بە بیناکە و کەلوپەلەکانی ناوی کەوت و کافتریایەک سووتا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین تیایدا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر 2:30 خولەک، ئاگرێکی گەورە لە نهۆمی دووەمی تەلاری دۆڤەر لە چوارقوڕنە کەوتەوە.

باسی لەوەشکردووە: دوای ئاگادار کردنەوە تیمی بنکە بەھاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی (کێوەڕەش، حاجیاوا، سەروچاوە) گەیشتنە شوێنی ڕووداو توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ھۆکارێکی نادیار بووەتە ھۆی سوتانی کافتریاکە لە نھۆمی دوەمی تەلاری دۆڤەر، ئەوەشی وتووە، “جگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نە بوو”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 2,414 📊 Click Here