قوتابخانەکانی سۆران بۆ پشووی ئەمڕۆ سەرپشک کران

سەیرکراوە: (931)

پەروەردەی سۆران تەواوی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەرپشک دەکات ئەمڕۆ بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا لە ناوەندەکانیان بیکەنە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران ڕایگەیاند، ”لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان، بە تایبەت گوندەکان و ئەو شوێنانەی کە بە پاس هاتوچۆی بۆ دەکەن، بەڕێوەبەری پەروەردەکان و تەواوی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری سۆرانمان ئاگادار کردووەتەوە و سەرپشک کراون لەوەی لە هەر شوێنێک پێویست بێت بیکەن بە پشوو”.

ئەمە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ئیدارەی گەرمیان بە هۆی مەترسی لافاوەوە ئەمڕۆ سێشەممەی کردە پشووی فەرمی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 3,264 📊 Click Here