لە هەولێر گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەری شێرپەنجە دروست دەکرێت

سەیرکراوە: (1)

لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە کۆنفڕانسی لوتکەی شێرپەنچەی مەمک بەڕێوەدەچێت.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، مەبەست لە مانگی ئۆکتۆبەر هۆشیارکردنەوەی ژنانە بەتایبەت لە پشکنینی پێشوەختە بۆ ڕێگری لەشێرپەنجە و زوو دەست نیشانکردنی حاڵەتەکان، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت لەماوەی هەموو ساڵەکەدا هاووڵاتییان و ژنان بەتایبەت هۆشیار بن بۆ ئەم بابەتە.

وتیشی: لە حکومەتی هەرێم کار لەسەر چەندین بابەت کراوە بۆ گرنگیدان بەم نەخۆشیە پڕۆژی درێژخایەن و کورتخایەنیان هەیە، لەوانەش گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە دروست دەکرێت، کە ماوەی دوو ساڵە کاری تیادا دەکرێت، تەواوی بەشەکان لە خۆ دەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گرنگی تایبەت بە پێشگیری نەخۆشیەکە دراوە، چونکە تا زووتر دەست نیشان بکرێت چارەسەری ئاسانترە، داوا دەکەین گرنگی زیاتر بەهۆشاری شێرپەنچەی مەمک بدرێت و ژنان ڕوو لەسەنتەرەکانی پشکنین بکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here