هەینی. ئازار 6th, 2026

مه‌سعود بارزانی‌ و مه‌حمود ئه‌لموسه‌ڵه‌ت: نابێ ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان ببێته‌ هۆی شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب

سەیرکراوە: (6.7K)


سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كهسایهتیی سیاسیی سوریا مهحمود  ئهلموسهڵهت جهختیان لهوه كردهوه كه نابێت ناكۆكیی نێوان لایهنهكان ببێته هۆی شهڕی نێوان كورد و عهرهب.

بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه كه ئهمڕۆ شهممه 16ی ئابی 2025 له سهلاحهددین مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی پێشوازی له كهسایهتیی سیاسیی سوریا مهحمود  ئهلموسهڵهت كرد.

ئاماژه بهوهشدراوه كه  “له دیدارهكهدا بیروڕا لهبارهی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییهكانی ناوچهكه، به تایبهتی ڕۆژههڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ههر لهو دیدارهدا جهخت لهوه كرایهوه كه پێویسته هانی لایهنه سیاسیهكانی سوریا و حكومهتی سوریا بدرێت كه بۆ چارهسهركردنی كێشهكان پشت به شێوازی دیالۆگ و یهكترقبووڵكردن ببهستن و گرفت و ئاڵنگارییهكان تێپهڕێنن. ههروهها ئهوهش دووپات كرایهوه كه نابێ ناكۆكیی نێوان لایهنهكان ببێته هۆی شهڕی نێوان كورد و عهرهب”.

ئهم بابهته 744
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 599 📊 Click Here