مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی دووەمی 2025، “لە خزمەت سەرۆک بارزانی، لە هەولێر، بەشداریمان لە دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی لیستی 275ـی پارتی کرد”.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی حزبەکە، لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لە لیستی 275 بەڕێوە چوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆتا وتاری خۆی بۆ سەر خستنی لیستی 275ـی پارتی پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە، بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسیی عێراقە. جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرا ئیدی لە زوڵمی ناوەندگەرایی و چەوسێنەر، ڕزگارمان دەبێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرخستنی لیتسی 222ی حزبەکەیان ئەنجامدا.













Leave a Reply