هەینی. ئازار 6th, 2026

مەسرور بارزانی: پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ئەو پێکدادانەی سلێمانی رابگیرێت

سەیرکراوە: (4.8K)

-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، “ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی روودەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن رشتن و توندوتیژی بگیرێت”.

ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، لەئێستادا لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی رووبەڕووبوونەوە هەیە لەنێوان هێزەکانی لالەزار و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی.

ئهم بابهته 4
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,508 📊 Click Here