نرخی زێڕ بەتەواوی دابەزی

سەیرکراوە: (1.1K)

ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ 3 هەزار و 958 دۆلار بوو، کە 50 دۆلار کەمترە لەو نرخەی دوێنێ مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاو و مێژووییەی نرخی زێڕ تۆماری کرد، ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە ڕووی لە دابەزینە، بەتایبەتی دوای دابەزاندنی ئاستی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە و ڕێككەوتنی هەردوو سەرۆكی ئەمریكات و چین و كەمكردنەوەی باج لەسەر یەكتری.

بە وتەی شارەزایانی بواری زێڕ، هۆكارێكی دیكەی دابەزینی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كە چین بڕێكی باج خستۆتە سەر زێڕ.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بەهای زێڕ بۆ 3 هەزار و 958 دۆلار بۆ یەك ئۆنسە دابەزیوە و ئەمەش زۆرترین دابەزینی زێڕەە لە مانگی ڕابردووەوە.

سەبارەت بەوەی ئایا ئۆنسەی زێڕ دەگەڕێتەوە 2000 دۆلار وتی، “لە خەونیش ڕوونادات، چونکە ئەو نرخە هەرگیز نابیندرێتەوە و ئەو سەردەمە گوزەشت”.

وتیشی، ” نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 دابەزیوە بۆ 907 هەزار و عەیاری 21 بووە بە 794 هەزار و عەیاری 18 بوووە بە 680 هەزار دینار”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 2,559 📊 Click Here