هۆشیار زێباری: زۆربەی بیرۆکەکانی عەلی زەیدی لەگەڵ ئێمە یەک دەگرێتەوە

سەیرکراوە: (1)

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی باس لەوە دەکات، کە پشتگیری عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، چونکە زۆربەی بیرۆکەکانی لەگەڵ ئەوان یەکدەگرێتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “عێراق 24” ڕایگەیاند، لە چەند بۆنەیەکدا چاوم بە زەیدی کەوتووە، كەسێكە هیچ گرێیەکی دەروونیی نییە، بەڵکو ئاڕاستەیەکی روون و دروستی هەیە و ئێمە پشتگیریی دەکەین، چونکە زۆرێک لە بیرۆکەکانی لەگەڵ ئاڕاستەکانی ئێمەدا یەكدەگرێتەوە.

دەشڵێت: ئەگەرچی ئەرکەکەی زەیدی ئاسان نییە و کەس ئیرەیی پێنابات، بەڵام هەنگاوی بوێرانە دەنێت، وەک هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لەم دواییانەدا، ئەمە هەنگاوێکی دروست بوو.

زێباری، باسی لەوەشکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاتێک لە عێراق بوو، هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا دەکرد بۆ رێگریکردن لە پەلامار و دەستوەردانی ئیسرائیل، بەڵام چەتری هاوپەیمانی نەما، کەواتە گەرەنتییەکە کێیە؟ ئێستا ئاسمانی وڵات کراوەیە.

زێباری دەڵێت، رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان قسەی کردووە، هێزە ئەمنییەکان چاودێریی 200 فڕینی سەربازییان كردووە لە ئاسمانی عێراقدا، هێزە عێراقییەکان ئەمە دەبینن بەڵام هیچ توانایەکیان نیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فڕینانەدا.

وتیشی، “لە کاتێکدا وڵاتێکی بچوكی هەژاری وەک ئوردون خاوەنی 15 سیستەمی بەرگری ئاسمانییە- لە فەرماندە ئەمنییەکانمان بپرسن کە چەند سیستەممان هەیە”.

هۆشیار زێباری باسی لەوەشكرد، درۆنی میلیشیاکان لە داعش مەترسییدارترن و پارچەبوون و هەڵوەشاندنەوەی عێراق کاتێک روودەدات کە دەگەینە قۆناغی رێزنەگرتن لە دەسەڵاتی فیدراڵی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here