هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

سەیرکراوە: (1)

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت، بە وتەی پەرلەمانتارێک هێشتا نرخەکەی دیاری نەکراوە.

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام هێشتا نرخەکەی دیارینەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتی سپی ماڵانەوە لە لایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە بازاڕی ڕەش گەیشتووەتە سەرو 300 هەزار دینار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here