وەزارەتی پێشمەرگە ناوی سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرد

سەیرکراوە: (1.5K)

وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند)ی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرد. دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو حەوت وەجبەی ناوی سوودمەندبووانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتووی ڕاگەيەنرا، ئەمڕۆ سێ شەممە قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرا. وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نووسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتەكەمان دەکرێت و دواتریش ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە. دەشڵێت ” ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 2,310 📊 Click Here