هەینی. ئازار 6th, 2026

پارتی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار: داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دان بەخۆیاندا بگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا بکەن

سەیرکراوە: (3.5K)

_

مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیێندراوێکی لەسەر شەڕەکەی لالەزار بڵاوکردەوە و دەڵێت، “داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دان بەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا بکەن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە رابگیرێت”.
 
دەقی راگەیەندراوەکە:
 
راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسيی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
 
ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بونە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.
 
هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.
 
پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەري خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباش نازانین.
 
لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لە پێناو هەرێمەکەمان و ئارامی دەروونی هاووڵاتیانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.   
 
هاوكات، سهرهخۆشى له خانەوادە و كهسوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخهمیانین، هيواى زوو چاكبوونهوهیش بۆ برينداران دهخوازين.
 
مەکتەبی سیاسيی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥
ـی ئابی ٢٠٢٥

ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,456 📊 Click Here