کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 راگەیاندرا

سەیرکراوە: (3)

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی 10 فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات. دکتۆر زیرەک زێباری ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە و هیچ ئاستەنگێک لە لیستەکاندا نەماوە. سەبارەت بە کاتی ناردنی بەشە مووچەی هەرێم، ناوبراو ڕوونی کردەوە: لە ئێستادا حکومەتی عێراق سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیەتی، کە ئەم پرۆسەیە نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت. بەپێی پێشبینییەکان، بەکۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراقدا لەم هەفتەیەدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی فیدراڵ دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 295 📊 Click Here