هەینی. ئازار 6th, 2026

کاریگەری هۆڕمۆن و کرۆمۆسۆمەکان لەسەر نەزۆکی کامانەن ؟

سەیرکراوە: (6.7K)

هۆڕمۆن و کرۆمۆسۆمەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە توانای دووگیانی و وەچە خستنەوە، هەر بۆیە ناهاوسەنگی یان نائاسای لە هەریەکێکیان دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لە نەزۆکیدا، دکتۆر ڕەوا عومەر پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی لەم بابەتەدا هۆکار و ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی نەزۆکی ڕووندەکاتەوە.

1- هۆکارەکان بریتین لە :
– هۆکارە هۆڕمۆنییەکان دەکرێت پەیوەندیدار بن بە تێکچوونی ڕێژەی هەریەکە لە هۆڕمۆنەکانی تێستۆستیرۆن، پرۆلاکتین، FSH و LH.
– هۆکارە کرۆمۆسۆمییەکان دەکرێن بە دوو جۆرەوە وەک:
1- نائاسایی پێکهاتەیی: وەک گواستنەوە یان پێچەوانەبوونەوە لە کرۆمۆسۆمەکاندا دەتوانێت ببێتە هۆی لەبارچوون یاخود کێشەی بەرهەمهێنانی سپێرم.
2- نائاسایی ژمارەیی: وەک کەمی یاخود زیادی لە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکاندا دەبێتە هۆی نەخۆشی و تێکچوونی بەرهەمهێنانی سپێرم.

2- دەستنیشانکردنی نەزۆکی ئەنجامدەدرێت لەڕێگەی پشکنینی کرۆمۆسۆم، پشکنینی هۆڕمۆنەکانی خوێن و پشکنینی مەنی، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردن دەگۆڕێت بە گوێرەی هۆکارەکانی نەزۆکی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,456 📊 Click Here