کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

سەیرکراوە: (1.1K)

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئاب خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق و چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران لەلایەن دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی خۆی کردو تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 2,176 📊 Click Here