سەیرکراوە: (1.6K)
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژماردنی دەستی دەنگەكان هاوشێوەی ئەنجامە ئەلەكترۆنییەكان بوون.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان کۆتاییهاتووە، ئەنجامەکان هاوشێوەی یەکتربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لە ئەنجامەکان دڵنیابوونەتەوە، کۆپییەکی ئەنجامەکان ڕادەستی نوێنەری حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکان کراوە.
