هەینی. ئازار 6th, 2026

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و لە چیاکانیش بەفر دەبارێت

سەیرکراوە: (935)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەور دەبێت، سبەینێ سێشەممە بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ : هەولێر: 12 پلەی سیلیزی پیرمام: 9 پلەی سیلیزی سۆران: 6 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی دهۆک: 11 پلەی سیلیزی زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت کاریگەری ئەم شەپۆلە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ: هەولێر: 11 پلەی سیلیزی پیرمام: 9 پلەی سیلیزی سۆران: 5 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی دهۆک: 10 پلەی سیلیزی زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,186 📊 Click Here