هەینی. ئازار 6th, 2026

کەناڵی زووم رادەستی بەڕێوبەرەکەی دەکرێت

سەیرکراوە: (6.3K)

_

سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت: کەناڵی زووم کە بە کەناڵی لاهور شێخ جەنگی ناودەبرێت، ڕادەستی بەڕێوبەرەکەی (هێمن مەحمود) دەکرێت.

سەرچاوەکە بەی راگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەوانیی، کەناڵەکە دەدرێتە دەست بەڕێوبەرەکەی، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە پاڵپشتی دارایی بکات.

کەناڵەکە لە بەرەبەیانی هێرشەکەی سەر لالەزار، لەلایەن ستافەکەیەوە چۆڵکرا و دواتر لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سەر بە یەکێتییەوە دەستی بەسەرداگیراوە تاوەکو ئێستا و پەخشەکەشی ڕاگیراوە.

ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,467 📊 Click Here