مانگی رابردوو بەر لە سەردانەكەی بۆ واشنتن، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە داوایان لە ئەمەریكا كردووە دوا وادەی داماڵینی چەكی میلیشیاكان لە عێراق بۆ 30ی حوزەیرانی 2027 بێتە دواخستن، ئەمەریكا بەوە رازی بوو، دوای ئەوە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی دانانی چەكی رەت كردەوە، ئەمڕۆ بزاوی نوجەبا دووپاتی كردەوە كە لای ئەوان شتێك نییە بە ناوی دانان یان داماڵینی چەك. عەبدولقادر كەربەلایی یاریدەدەری سەربازی بزاوەكە لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، لە وەڵامی هەندێك هەواڵی نادروستی میدیاكان، دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێستی نوجەبا لە بەشدارینەكردن لە پرۆسەی سیاسی جێگیرە و نەگۆڕاوە، بزاوەكە بڕیاری داوە لە بەرەی گەل بمێنێتەوە و بەشداریی ئازار و خەمەكانیان بێت. سەبارەت بە دانانی چەك، كەربەلایی دووپاتی لەوە كردەوە كە لە ئەدەبیاتی بزاوەكە دەستەواژەیەك بە ناوی داماڵین یان دانان یان رادەستكردنی چەك نییە، هیوای خواست عێراق گەشە بكات و ببێتە خاوەن سەوەری تەواو دوور لە گەندەڵی.
گرووپێک فەرمی راگەیاند چەک دانانین

سەیرکراوە:
(3)










Leave a Reply