پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026
سەیرکراوە: (5.8K)

هەڵمەت زاهیر

گەندەَڵی دیاردەیەکی لەمێژینەیە لەگەڵ دروستبوونی مرۆڤایەتیدا سەری ھەڵداوە ، سنوور بڕە پەیوەست نیە بە کۆمەَلگایەک یان وڵاتَیکی دیاریکراو ، لە کۆمەَلگایەکەوە بۆ کۆمەَلگایەکی دیکە بە ڕێژەی جیاواز بوونی ھەیە ، تەنانەت لە ناو یەک دەوڵەتدا لە کات یکەوە بۆ کات یکی دیکە بە ڕێژە و فۆرم وشێوازی جۆراوجۆر بەدی دەکرێت،ھەر بۆیە بن برکردنی مەحاڵە و ھەوڵەکان بۆ دژایەتی کردنی بەمەبەستی سنووردار کردنیەتی.

گەندەَلی زیاتر لە گۆمەَلگا دواکەوتوو و دکتاتۆریەکاندا بەربڵاوە ، لەو دەوڵتانەی کە دەناڵێنن بە دەست ناجێگیربوونی سیاسی و نەگونجانی کۆمەَڵگا بەھۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی ، لەگەڵ ئەو کۆمەَلگایانەی بەقۆناغی ڕاگوزەر بەرەو دیموکراسی تێدەپەڕن . بڵاوبونەوەی گەندەَلی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەسەرجەم دەسەڵاتەکاندا بەتایبەتی گەندەَلی سیاسی رێکخراو پەیوەستە بە زۆر ڕەھەندی یاسایی ، سیاسی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی …ھتد .

ئەوەی جێی داخە ئەم گرفتە لەھەرێمی کوردستان ئاستی دیاردەی تێپەڕاندووە بۆنەریتَیکی باوی ناو کۆمەَلگا، بەشێوەیەک تا ئەو ڕادەیەی خۆ دەوڵەمەندکردن لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی بۆتە یەکێک لە نیشانەکانی جوامێری و قۆستنەوەی فرسەت لەلایەن ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی دامەزراوە کارگێری و داراییەکان بە دامەزراو و ھەڵبژێردراوەوە لە سەرجەم دەسەڵاتەکاندا.

ھەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت ئەستەمە بێ زیان لێی دەربچێت، لەلایەکەوە گیرۆدەی کۆمەڵە گرفتێکی سیاسی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی ، دەستوری بۆتەوە ، لە ئەنجامی پەرتەوازەیی و شکست لە بەڕێوەبردن و بەردەوامبونی دوو ئیدارەیی بەتایبەت لە ڕوی دارایی و سەربازی وھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بڵاوبونەوەی گەندەَلی لە ناو دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجَیکردن و دادوەری ، ھەروەھا زۆری ژمارەی دامەزراوەکانی چاودێری و لێپرسینەوە و ناکارامەییان لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان و ڕۆڵنەگێڕانیان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و سەربەخۆ و پیشەگەریانە جگە لە دەست تێوەردان لە کاروبارەکانیان و …..ھتد و لەلایەکی دیکەوە گۆشەگیرکردنی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی لەبەرامبەر گێڕانەوەی ڕۆڵ بۆ حکومەتی فیدڕاڵ وەک سەنتەری بڕیار لە عێراقدا ، ھاوکات لەگەڵ بوونی کۆمەڵە حزبێکی پاشکۆی بەناو ئۆپۆزسیۆن کە بازرگانی بەدەنگی دەنگدەرانی ناڕازی دەکەن لە کۆمەَلگایەکی ناھوشیار و دواکەوتوودا.

گەندەڵی ھۆکاری لەناوچوونی زۆرَیک لە شارستانیەت و ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتە گەورەکان بووە . دەردَیکی کوشندەیە بە شێرپەنجەی سەردەم ناسراوە ، گەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا بەری لێنەگیرێت و سنوردار نەکرێت و لەسەرەوە بۆ خوارەوە دژایەتی نەکرێت تەشەنە دەکات و بڵاو دەبێتەوە بەناو ھەموو جومگەکانی کۆمەَلگادا و دواتر بەرەنگاربوونەوەی ئەستەم دەبێت بەشێوەیەک مەگەر بە گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی چارەسەر بکرێت ، گەر لەم قۆناغەشدا چارەسەر نەکرا و گەندەَلی بەردەوامی ھەبوو و لێکەوتەکانی زیادی کرد و گرفتەکان کەڵەکە بوون ، رێگاچارەی کۆتایی بریتی دەبێت لە ھەرەسھێنانی دەوڵەت و قەوارەی سیاسی و پاشان بونیادنانەوەی دووبارە بەفۆڕمێکی نوێ

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 532 📊 Click Here