بەڕەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە بەغدا و چەند پارێزگایەک بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردە، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرپرس کە بە گەندەڵی تێوەگلاون ئەنجامدا.
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە 47 سەرکردەی باڵای سیاسی، پەرلەمانتار و بەرپرسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە کە 13 پەرلەمانتار بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەریان، دەستگیرکراون.
بە وتەی سەرچاوەکان بەشێک لەو کەسانەی کە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون بریتیین لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و ئەم پەرلەمانتارانە عالییە نوسەییف، محەمەد جەمیل میاحی، حەسەن خەفاجی، عەبدولڕەحمان لویزی، مزەڕ کورەوی، ھیند عەباسی، محەمەد فەرمان جبوری، بوشرا قەیسی، زیاد جەنابی، بەھا نوری، محەمەد کەربولی، عەلا سوکەر.
هاوکات هەڵمەتەکە محەمەد سەیھود، پەرلەمانتاری پێشوو، عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن و فەرحان تەرتوس، بەڕێوەەری کۆمپانیای گەشتی بەندەرەکان سەربە وەزارەتی گواستنەوشی گرتەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە گەندەڵی بەردەوام دەبن.








Leave a Reply