شەممە. کانوونی دووەم 24th, 2026

25گەنجی کورد لەلیبیاوە دەهێنرێنەوە هەرێم

سەیرکراوە: (1.1K)

لەسەر ڕاسپارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەر 25 گەنجە کوردەکەی لەلیبیا دەستبەسەربوون دەگەڕینرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەڵێت”توانرا سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و ئازاد بکرێن”.

ئهمڕۆ چوارشهممه 3-9، فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه، بە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێم توانرا سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و ئازاد بکرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەرێگەى ڤیدیۆ کۆڵ راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووان و سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەو حکوومەتی هەرێمیان کرد کە لەخەمی هاووڵاتیی خۆیان بوون و توانیوویانه دەربازیان بکەن.

هاوکات سەفین موحسین دزەیی، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە تەواوی گەنجەکان سەلامەتن و سوپاسی دکتۆر ئەحمەد ئەلسەحاف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقی لە تەڕابلوس کرد، کە هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەم جۆرە پرسانە.

فهرمانگهی پهیوهندیهكانی دهرهوه ئاشكراشی كردووه، بڕیارە ئهو 25 گهنجه لە بهرواری 10ى ئەم مانگە بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

دەشڵێت، لە مانگى رابردووش بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، توانرا 6 گەنج لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکرێن و بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 2,798 📊 Click Here