هەینی. ئازار 6th, 2026

سودانی ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ “جەلال تاڵەبانی” گۆڕی

سەیرکراوە: (1.7K)

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕیاری داوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ “فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی” بگۆڕن.

محەمەد شیا سودانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە پشتبەستن بە داواکارییەکی پێشوو کە لەلایەن دەزگای سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشکەش کرابوو، ڕێنمایی داوە ناوی “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی” بگۆڕدرێت بۆ “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕێنماییە بە دانپێدانان و پێزانینی ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و خەباتی درێژخایەنی ئەو لەدژی ڕژێمی دیکتاتۆریدا دێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 2,113 📊 Click Here