دووشەممە. ئازار 9th, 2026

بارەگای بارزانی: بەرپرسیارێتی حکومەتە خزمەتی هەڵەبجە بکات

سەیرکراوە: (1.0K)

بارەگای بارزانی لە بارەی پێدانی پارکێک بە هاووڵاتییان ی شاری هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاو کراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی مەسعود بارزانی، پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.

دەشڵێت: “لێرەدا بە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیەنین کە ئەوە بەرپرسیارێتیی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن، ئەوەی بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێت هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,124 📊 Click Here