سەیرکراوە: (876)
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی وتاری بانگەشەی حزبەکەی لە کۆیە ڕایگەیاند، لە بەغدادەوە شاندێک هات و پێیان وتین با مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی بنێرین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە و وتمان دهۆک و هەولێریش بە هی خۆمان دەزانین.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی: ئێمە هەوڵی جیاکاری لە ناوچەکان و جیاکردنەوەی هەرێم نادەین، بۆیە بەڵێنمان داوە نەچینە ناو کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوە ئەگەر بەیەک چاو سەیری هەموو ناوچەکان نەکات.
