نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی هەرێم لە مەراسیمی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا ڕایگەیاند، بەم هەنگاوە گرنگە هیچ هێزێک لە دەرەوەی کارگێڕی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت.
باسی لەوەشکرد: پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق.
ئەوەشی باسکرد، هەرێمی کوردستان یەک فەرماندە، یەک هێز و پێشمەرگەی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەمەودوا رەنگە قۆناغەکە سەختتر بێت، لەبەر ئەوە “پێشمەرگە دەکەینە هێزێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی داهاتووی کوردستان”.
سەرۆکی هەرێم بە روونی وتی: “لەمەودوا پێشمەرگە هێزی حزبی نییە، بەڵکو هێزی کوردستانییە”.
هەروەها لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد، نێچیرڤان بارزانی وتی، “ئێوە هێزی تەواوی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانن”.
داواشی لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد، بەپێی دەستوور، هێزەکانی پێشمەرگە پڕ چەک بکات.










Leave a Reply