دووشەممە. ئازار 23rd, 2026

بارزانی: مەحاڵە ڕێ بدەین دەستکاری یەک دەنگیش بکەن

سەیرکراوە: (1.3K)

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەمجارە ڕێ نادەن بەوەی لە هەڵبژاردندا ساختەکاری بکرێت و جەختیش دەکاتەوە کە لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەی بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان دەدرێن، گەلی کورد چۆک دانادات.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی کە بڕیارە ئەمشەو بڵاوبکرێتەوە ڕایگەیاند، ئەمجارە بە بێ هاوپەیمانیکردن لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردندا دەکەین و ئامانجیشمان ئەوەیە کە هێزی پارتییان پیشان بدەین.

سەبارەت بە ئەگەری ساختەکاریش ڕایگەیاند، ئەگەر ساختەکاری بکرێت دەیزانین و مەحاڵە ئەمجارە ڕێ بدەین دەستکاری یەک دەنگ بکەن.

بارزانی ڕاشیگەیاند کە بە هەمەوو ڕێگەیەک هەوڵی لەناوبردنی هەرێمی کوردستانیان داوە… حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتی ئێران و بە تانکی ئەمریکی هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و ئەمریکاش یەک جوڵەی نەکرد بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکات.

جەختیشیکردەوە کە “گەلی کورد چۆک دانادات” و وتیشی: “من پشتم بە خودا و هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی گەلەکەم قاییمە”.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لە بنەماکانی “هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی” کردەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق و “دەستوورێکیش هەیە کە دەبێتە دادوەر لە نێوانماندا”.

سەبارەت بە کەرکووکیش مەسعود بارزانی جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی دووپات کردەوە کە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆزی کەرکووک دەستنیشانکراوە کە ئەوانیش “ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و ڕاپرسی”ن.

هاوکات سەرلەنوێ ڕەخنەی لە دادگای فیدراڵی گرتەوە بەوەی بەسیاسی کراوە و بە بەرپرسانی عیراقیش دەڵێت: “داواین لێدەکەم بیر لە ئایندەی عێراق بکەنەوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 145 📊 Click Here