بانکی ناوەندی هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (1)

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و دارایی و لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا دەستکاریی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکرێت و لەمەودوا هەر دۆلارێک بە هەزار و 520 دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتیان. بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکارە وەڵامدانەوەیەکیشە بۆ پێداویستییەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەدا، بۆیە بڕیاری گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، نرخە نوێیەکانیش بەمشێوەیە دەبن: – نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک. – نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک. – نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک. بانکی ناوەندیی دڵنیایی دەدات، یەدەگی دراوی بیانییان بەشی پێداویستییەکان بۆ پارەدارکردنی بازرگانی دەرەوە، کارتە بانکییەکان و فرۆشتنی بە گەشتیاران دەکات و، لەم ڕووەوە ڕووبەڕووی هیچ گرفتێک نابنەوە. دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە خزمەتی ئابووریی نیشتمانیی و هاووڵاتیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەکات، چونکە زیاتر پاڵپشتیی بەرهەم و پیشەسازیی ناوخۆ دەبێت و بەم هەنگاوە بەرهەمی عێراقی لە ناوخۆدا ململانێی بەرهەمی هاوردەکراو دەکات، ئەوەش کاری کەرتی پیشەسازی و کۆمپانیاکانی وڵات فراوانتر دەکات. بەگوێرەی بانکی ناوەندی ئەم گۆڕانکارییە ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و کەرتە نانەوتییەکان دەڕەخسێنێت، دەرفەتی تازەش بۆ هەلی کاری ناوخۆ و پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند دەڕەخسێنێت، ئەوەش ڕێژەی بێکاری کەم دەکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 202 📊 Click Here