سەرۆک کۆمار: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم ڕێز لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بگرن

سەیرکراوە: (1.3K)

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، دوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمان، ڕایگەیاند پێویستە حکوومەتی داھاتوو، ئیرادەی ڕاستەقینەی ھاووڵاتییان بەرجەستە بکات.

د. لەتیف ڕەشید لەبارەی کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و سەرجەم ھێزە سیاسییەکان کردووە، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان خواستووە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان و داوای کردووە کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، ھەموو لایەنەکان بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرییەوە کاربکەن بۆ بنیاتنانی داھاتووی وڵات.

ھەروەھا د. لەتیف ڕەشید داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە، لەوەی بەجیددی کار بکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی ھاووڵاتییان بەرجەستە بکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 1,554 📊 Click Here