سەیرکراوە:
(1)
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری پاڵپشی کراو، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک مەرجی نوێی بۆ وەرگرتنی بەنزینەکە دیاریکرد.
بەکورتی مەرج و بڕیارە نوێیەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:
لە کاتی وەرگرتنی بەشە بەنزینی 750 دیناریدا، پێویستە شۆفێر بە تەنها (کارتی نیشتمانی) و (کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی) لەگەڵ خۆیدا بباتە بنزینخانەکان.
پێویستە ناوی سیانیی سەر کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی تەواو هاوتا و وەک یەک بێت.
بەپێی ئاگادارییەکە، بەپێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە و لە ڕوودانی هەر جیاوازییەک لە ناوی سیانیی هەردوو کارتەکەدا، شۆفێرەکە لە وەرگرتنی بەشە بەنزین بێبەش دەکرێت.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە لە چوارشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.








Leave a Reply