لە بارەی هەڵبژاردن لە کەرکوک بریارێک درا

سەیرکراوە: (1.2K)

ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕاسپارده‌كانی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پشت به‌تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ببه‌سترێت. ده‌سته‌ی كۆمسیاران رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دوای تاوتوێكردنی یاداشته‌كه‌ی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك، به‌ناونیشانی \”ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك\”، له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی كرد. بڕیارنامه‌كه بریتیە له \”په‌سه‌ندكردنی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه نوێكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له مانگی داهاتودا به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پابه‌ندبون به جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده پێشنیار كراوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وردبینی له داهاتودا\”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,759 📊 Click Here