سەیرکراوە: (1.5K)
هەرچەندە بە هۆی بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە نرخی زێڕ بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە دابەزین کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 4247 دۆلارەوە بۆ 4204 دۆلار دابەزی.
ئەمەش دوای ئەو هەڵکشانە کاتییەی کە دوێنێ بە هۆی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، نرخی زێڕ بەخۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 727 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 847 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 969 هەزار دینار
