سەیرکراوە: (1.4K)
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕوویدا و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
كاوان عومه‌ر، لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا بە ڕادیۆ ترافیکی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و خۆی كێشاوه به ئامێرێکی قیرتاوکردن و پاشان خۆی کێشاوە به دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهه‌ڵگر له‌جۆری عادیلهدا.
ڕوونیشیکردەوە كه بارهەڵگرەکە له تاسڵوجه‌وه به ئاڕاسته‌ی عه‌ربه‌ت ڕۆشتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه و له‌هه‌مانكاتدا تیژڕەو بووه، کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
کاروان عومەر وتیشی” له‌ئاكامی ئه‌و ڕووداوه، شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و ئێستاش تیمه‌كانی هاتوچۆ له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و هێڵكاریان ده‌ستپێكردووه”.
