بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەستی پێکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی دابین کراوە، کە بە نرخی فەرمی و پاڵپشتیکراو (هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) دەدرێتە حاجیان.
مەرج و ڕێکارەکانی وەرگرتنی دۆلار:
1- پێویستە حاجی لە کاتی سەردانیکردنی بانکەکاندا، پاسپۆرت و ڤیزەی حەجی پێ بێت.
2- زانیاریی تەواوی ئەو کەسانەی مافی وەرگرتنی دۆلاریان هەیە، لە ڕێگەی سیستەمی (کیوئاڕ کۆد) بۆ بانکەکان نێردراوە.
3- تەنها ئەو کەسانە سوودمەند دەبن کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراقە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی حاجیانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە دراوی بیانی.
